سەردێر

تەندروستی عیراق؛ ئامارێكی نوێی توشبوون بەكۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 380 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2140 كەسیش چاكبوونەتەوە و 2 حاڵەتی مردن هەبووە، هیچ حاڵەتێك لە هەرێم تۆمارنەكراوە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3 هەزار و 599 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 380 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 34 حاڵەت و هەولێر 24 حاڵەت و دهۆك 37 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2140 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 22 و هەولێر 32 كەس و دهۆك 176 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 2 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 25325 كەس.

لا يتوفر وصف للصورة.