سەردێر

وردەكاری سەردانەكەی سەدر بۆ لای سیستانی ئاشكرا دەكرێت

خەڵك-
سەرچاوەیەكی نزیك لە موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، سەردانەكەی سەدر بۆ لای عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی، لەسەر داوای سیستانی بووە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن میدیاكانی ڕەوتی سەدرەوە بڵاوكرایەوە”لەسەر داوەتنامەیەك كە بۆ ڕابەری ڕەوتی سەدر نێردرابوو، ئەمڕۆ سەدر ئامادەی پرسەی ڕۆژی حەوتەمی موحەڕەم بوو لە ماڵی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی لە نەجەف”.

ئەمڕۆ شەممە، موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر، سەردانی ماڵی عەلی حسێنی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی كرد، بۆ بەشداریی لە مەجلیسی پرسەی عاشورا كە لە خانەی مەرجەعیەت لە نەجەف سازكرا و هاوكاتە لەگەڵ مانگی موحەڕەم.