خەڵك-
وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە دەست دەكەن بە دابەشكردنی بەشی پێنجەمی ئارد لە چوارچێوەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان و ڕایدەگەیەنێت، نانی لێ كراوە و كوالێتی زۆر باشە و بەپێزە.
ئەسر داود سەلمان، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای پشكنینی تاقیگەیی و پشكنینی ئارد لە ئاشەكان،لە نانەواخانەكان تاقیكردنەوەیان لەسەر بەشە ئاردی ئەم مانگە كردووە و نانی زۆر باشی لێ كراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سایلۆكانی نەینەوا و بابل دەستكراوە بە پێدانی گەنمی ناوخۆیی بە ئاشەكان و پشكنین و بەدواداچوون كراوە بۆ بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانی ئارد و دەركەوتووە شیاوە بۆ بەكارهێنان و كردنی بە نان.
جەختیشی كردۆتەوە، دەستیان بە دابەشكردنی بەشی پێنجەمی ئارد لەمساڵدا كردووە لەچوارچێوەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان و لیژنەكانی چاودێری و بەدواداچوون بەردەوام سەردانی بریكارەكان و سایلۆكان و ئاشەكان دەكەن و چاودێری وردی پڕۆسەكە دەكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی نەبوونی گەنم دابەشكردنی بەشە ئارد لە هەرێم دواكەوت و دوای بڕیاری وەزارەتی بارزانی عێراق بۆ دابین كردنی گەنم بۆ هەرێم دابەشكردن دەستی پێكرد و لە ئێستادا بەشی سێیەم دابەش دەكرێت.