سەردێر

شەش ناوچەی عیراق بەرزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆماركرد

شارێكی كوردستانیشی تێدایە

خەڵك-
شەش ناوچەی عیراق لە لیستی گەرمترین ناوچەكانی جیهاندا ناوییان هاتووە و پلەكانی گەرما تێیاندا نیوەی كوڵان تێدەپەڕێنن.

وێستگەی “بلاسێرڤیل” لە كالیفۆرنیای ئەمریكا ليستێكى بە 15 ناوچە و شاری جیهانی بڵاوكردەوە كە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەرزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆماركردووە.
بەپێی لیستەكەی وێستگەی “بلاسێرڤیل”شاری عەبادان لە ئێران بە تۆماركردنی 53 پلەی سەدی گەرمترین بووە لە جیهاندا و لە پلەی دووەمدا شاری جەهرای كوێتیە كە 52.8 پلەی سەدی تۆماركردووە، شاری عەممارەی عیراقیش لە پلەی پێنجەمدا ناوی هاتووە كە 51.8 پلەی سەدی تۆماركردووە.

شاری بەسرە و فڕۆكەخانەی بەسرە و شارەكانی ناسریە و عەلی غەربی و خانەقین بە تێپەڕاندنی 51 پلەی سەدی لە لیستی گەرمترین ناوچەكانی جیهاندا ناوییان هاتووە و لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەرزترین پلەی گەرمایان تۆماركردووە.