سەردێر

توركیا كوژرانی سەربازێكی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند

خەڵك-
وەزارەتی بەرگری توركیا، كوژرانی یەكێك لە سەربازەكانی لە شەڕەكاندا لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان ڕاگەیاند.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری توركیا كە لەلایەن میدیاكانی وڵاتەكەوە بڵاوكرایەوە”ڕەشاد ئەركین سەربازی سوپا لە شەڕەكاندا لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان كوژرا”.

لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممەوە، شەڕوپێكدادان لەنێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە چیاكانی دەوروبەری كان ودێر و دەوروبەری گوندی سكێری سەر بە قەزای ئامێدی باكووری دهۆك ڕویدا و تێیدا چەكی دۆشكا بەكارهێنراوە و سوپای توركیاش هێلیكۆپتەری بۆ بۆردومانكردنی ناوچەكانی پێكداهەڵپژانەكە بەكارهێنراوە.