سەردێر

سەدر گەیشتە لای سیستانی

خەڵك-
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە سەردانێكی بەپەلە و پێشتر ڕانەگەیەنراو گەیشتە ماڵی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، ڕێبەری بالای شیعەكانی عێراق.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 6ی ئاب، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە سەردانێك گەیشتە ماڵی سیستانی لە نەجەف.

بەپێی هەواڵی میدیاكان، چوونی سەدر بۆ ماڵی سیستانی بە مەبەستی بەشداری كردنییەتی لە “كۆڕی ماتەمینی حسێنی” لەگەڵ هاتنی ڕۆژەكانی مانگی موحەڕەم و یادی شەهید كردنی ئیمام حسێن (ر.خ).

سەدر لە ئێستادا پێشڕەوی گەورەترین خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەكات دژی هێزە سیاسسەكانی دیكەی شیعە لەسەر پێكهێنانی حكومەت.