سەردێر

ئەڵمانیا داوایەك لە هاووڵاتیانی دەكات

خەڵك-
ئاژانسی تۆڕی فیدراڵی ئەڵمانی بەپێویستی دەزانێت خێزانەكان پشتیوانی لە هەوڵەكانی حكومەت بكەن بۆ دابینكردنی وزە بەر لە هاتنی وەرزی زستان.

ڕۆژنامەی “ئیزڤیستیا” لە زاری كڵاوس مۆلەر سەرۆك و ڕێكخەری تۆڕی فیدراڵی ئەڵمانی بڵاویكردەوە”نامەوێت پێشبینی هیچ شتێك بكەم، چونكە هێشتا لە قۆناغی گفتووگۆداین. بەڵام دەمەوێت ڕوونبم و بڵێم، لەپێناو ڕزگاركردنی كارەكان، ڕێكارەكانی سكهەڵگوشین لەلایەن خێزانەكانەوە كارێكی شەرعیە، بەو پێیەی بابەتەكە پەیوەندی بە پێداویستییە بنەڕەتییەكانەوە هەیە”.

مۆلەر پێیوایە،”كۆتوپێوەندە سەپێنراوەكان بەسەر هاووڵاتیانی ئاسایی تاكە پەناگەیە، بەڵام هەنگاوەكە دەبێتە پێویست گەر ئەڵمانیا ڕووبەڕووی كەمی سوتەمەنی بۆوە، بەپێچەوانەوە حكومەت ناتوانێت پێداویستییە گشتییەكان بۆ گەرمكردنەوە لە وەرزی زستادا دابین بكات”.
مۆلەر هاووڵاتیانی ئەڵمانیای هاندا، دووربین بن و تادەتوانن زیادەڕۆیی لە بەكارهێنانی كارەبادا نەكەن، بۆ خۆلادان لە داڕمان لە وەرزی زستاندا.