سەردێر

هەولێر یاریزانێكی نەیجیری دەكڕێت

خەڵك-
یانەی هەولێر، بەستنی بۆندێك لەگەڵ شویبۆ لالی ئیبراهیم هێرشبەری نەیجیری بۆ نوێنەرایەتیكردنی تیپەكەی لە وەرزی داهاتوودا، ڕادەگەیەنێت .


بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن یانەی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”یانەی هەولێر بۆندی لەگەڵ شویبۆ لالی ئیبراهیم هێرشبەری نەیجیری واژۆ كرد، تا لە وەرزی داهاتووی خولی نایابی عیراق نوێنەرایەتی تیپەكە بكات”.

شویبۆ لەدایكبووی 1996 و پێشتر لە خولەكانی نەرویجی و ئەرمینی و سعودی یاریی كردووە.

دەرگای گواستنەی یاریزانان لە خولی نایابی عیراق لە یەكی تشرینی یەكەمی داهاتوو، دادەخرێت.