خەڵك-
پارتی دیموكراتی كوردستان باس لە دەنگۆكانی تایبەت بە سازشكردنی دەكات لە پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق.
دڵشاد شەعبان، سەركردە لە پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (بغداد الیوم) ڕایگەیاند:”پۆستی سەرۆك كۆمار شایستەی پارتی دیموكراتی كوردستانە، بەو پێیەی زۆرترین كورسی پەرلەمانی هێناوە لەنێو پێكهاتەی كورد”.
بە وتەی دڵشاد شەعبان:”دانوستان و گفتووگۆكان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامن و هیوادارن بەگەنە ڕێككەوتنێكی خێرا”.
ئەو بەرپرسەی پارتی دەڵێت:”تائێستاش هیچ سازشێك نییە لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە لەسەر پۆستی سەرۆكایەتی عیراق و تائێستاش كاندیدی حزبەكە هەر ڕێبەر ئەحمەدە”.