سەردێر

بوندسلیگا بە سەركەوتنێكی گەورەی بایرن دەستیپێكرد

خەڵك-
بایرن میونشن لە سەرەتای بەرگریكردنى لە ناسناوی خولی ئەڵمانیا بردنەوەیەكی گەورەی تۆماركرد و توانی بە ئەنجامی (1-6) لە ئاینتراخت فرانكفۆرت بباتەوە لە وەرزی نوێی بۆندسلیگا.

تیپە باڤارییەكە پێنج گۆڵی لە گێمی یەكەمدا و لەڕێی جواشوا كیمیچ، بنیامین باڤارد، سادیۆ مانی، جەمال موسیالا، سێرگی جبابری لە خولەكەكانی (5، 10، 29، 35، 43)  تۆماركرد، دوای ئەوەش موسیالا لە خولەكی 83 گۆڵی شەشەمی تۆماركرد و ڕانداڵ كۆڵۆ موانی تاكە گۆڵەكەی فراكفۆرتی لە خولەكی 64دا تۆماركرد.

بەم ئەنجامە، هەر زوو بایرن ڕیزبەندی یەكەمی بە 3 خاڵ بۆخۆی گرت و فرانكفۆرتیش بەبێ‌ خاڵ خۆی لە خوارووی ڕیزبەندییەكەدا بنییەوە.