خەڵك-
سائیر موخیف جبوری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوا لە ڕەوتی سەدر دەكات، پێكهێنانی حكومەت بۆ ئەوان وازلێبهێنن و دەڵێت، لە دوای پێكهێنانی حكومەت ڕەوتی سەدر بۆی هەیە ڕێگری بكات.
جبوری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”پێویستە ڕەوتی سەدر پێكهێنانی حكومەت بۆ ئەوان وازلێبهێنێت، تا یاسای بودجە پەسەند بكەن و ڕەوشی ئابوری باش بكەن، گەر لەو كارانەشدا دووچاری شكست بوون، دەكرێت هەنگاو بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە هەڵبنێن”.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا”پێشێلكاریی دەستوری هەیە لە مەسەلەی ڕێگرییەكان و داواكارییەكانی ڕەوتی سەر، نازانین هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆچی؟”.
موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی كردۆتە مەرج بۆ كۆتایی هێنان بە مانگرتنی لایەنگرانی لەنێو پەرلەماندا.