سەردێر

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

خەڵک-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما بە نزیکەی( 2-4) پلە نزم دەبێتەوە کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمەی رووی لە ناوچەکە کردبوو لاواز دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما بە نزیکەی( 2-4) پلە نزم دەبێتەوە کاریگەری ئەو شەپۆڵەگەرمەی رووی لە ناوچەکەمان کردبوو لە رۆژی دووشەممەوە لاوازدەبێت بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان نزمدەبێتەوە دەگاتە ئاستی ئاسایی خۆی.

کەشناسی دەشڵێت:”بە شێوەیەک لە سەنتەری شارى ھەولێر بۆ 41 یان 42 پلەی سیلیزی و سەنتەری شارى سلێمانی 40 یان 41 پلەی سیلیزی و دھۆک 40 یان 41 پلەی سیلیزی ھەڵەبجە 42 یان 43 پلەی سیلیزی کرکووک 43 یان 44 پلەی سیلیزی دەبێت”.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان