سەردێر

وێنە.. بەڕێوەبەری نوێی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستبەکاربوو

خەڵک-

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە کە بەڕێوەبەری گشتی نوێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستبەکاربوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، (هەندرێن هیوا موفتی) لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەوەکالەت دەستبەکاربوو.

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە تاهیر عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
پرۆفایل و ژیاننامەی هەندرێن هیوا:-

ھەندرێن ھیوا موفتی، لەدایکبووی ساڵی (١٩٦٥)ـە و
لە بنەماڵەی (موفتی گەورە)ی دێرین و ناوداری شاری سلێمانییە و برازای (کەمال موفتی)یە.

*ھەڵگری سێ بڕوانامەی بەکالۆریوس ە بەم ناونیشانانە:
١- بەکالۆریوس لە ئادابی ترجمەی زمانی ئینگلیزی .
٢- بەکالۆریوس لە زانستی فڕۆکەوانی (فڕۆکەوان) .
٣- بەکالۆریوس لە زانستی سەربازی .

* ماوەی (٨) ساڵە پلەی وەزیفی جێگری بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەیە و لەسەرەتایی کردنەوەی فڕۆکەخانەوە بەڕێوەبەری چالاکی زەمینی فڕۆکەخانەیە.

بەشداریکردووە لە چەندین خول و چەند بڕوانامەی گرنگی بە دەست ھێناوە لە بوارەکانی :
١- پلان و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان لە زانکۆی کراند فێلد لە ووڵاتی بەریتانیا .
٢- باڵانسی فڕۆکە لە ئاسماندا لە ڕێکخراوی فڕینی شارستانی نێودەوڵەتی (IATA) لە ووڵاتی ئوردن .
٣- خولی تایبەتی HR سەرچاوەی مرۆریی لە فڕۆکەخانەکان لە ‎كلية الملكة نور للطيران المدني لە ووڵاتی ئوردن.

May be an image of 1 person and text