سەردێر

ئیسرائیل هێرشێكی فراوانی بۆ سەر غەزە دەستپێكرد

خەڵك-

فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بە چڕی مۆڵگەی گرووپە چەكدارە ئیسلامییەكانی غەزەیان بۆردوومانكرد.

رۆژنامەی هائارتس بڵاویكردەوە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ وەزیری بەرگری وڵاتەكەی ئەم ئێوارەیە تاووتوێی رەوشەكە دەكەن دوای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بۆ سەر غەزە.

كاربەدەستێكی سووپای ئیسرائیل بۆ رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرانۆت رایگەیاند، لە هێرشەكەی سەر غەزە بەلای كەمەوە پازدە چالاكەوانی سەر بە گرووپە چەكدارەكانی غەزە كوژراون.

سەرچاوە تەندروستییەكانی غەزەش ئاشكرایانكردووە چوار سڤیل كوژراون كە منداڵێكیان لەنێودایە.

لای خۆیەوە داود شەهاب وتەبێژی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە غەزە ئاشكرایكرد سەركردەیەكی دیاریان لە هێرشەكەی ئیسرائیلدا كوژراوە.

هاوكات حەماس رایگەیاند ئیسرائیل هێرشێكی گەورەی دەستپێكردووە و دەبێت باجەكەی بدات.