سەردێر

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بادینانیان بۆردوومانكرد

خەڵك-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا جارێكی دیكە دەڤەری بادینانیان لە پارێزگای دهۆك لەباشووری كوردستان بۆردوومانكرد.

بەپێی زانیارییەكان نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند جارێك گوندی سگێرییان لە بناری شاخی مەتینا لە سنووری نهێڵی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك بۆردوومان كردووە.

لەبارەی زیانە ماڵی و مرۆییەكانەوە هیچ زانیارییەك بڵاونەبووەتەوە.

ئەم ناوچەیە بەردەوام لە ژێر بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیادایە بەهۆی نزیكی لە ناوچەكانی هەرێمەكانی پاراستنی مەدیای بن دەستی پەكەكەوە.