سەردێر

خەون بینین چییە؟

خەڵك-

رۆژانە و شەوانە كاتی خەوتن مرۆڤەكان خەون دەبینن، ئەمانە چەند راستییەكن دەربارەی خەون بینین.

مرۆڤ لە دوای لە خەوهەستان هەستان پاش 10 دەقە ٪90ی خەونەكانی بیر دەچێتەوە.

مرۆڤ لە خەوندا تەنها ئەو كەسانە دەبینێت كە پێشتر بینیویەتی بەڵام ڕەنگە نەیانناسێت یان لەبیری كردوون.

هەندێك كەس لە خەونیاندا شتەكان تەنها بە ڕەش و سپی دەبینن.

مرۆڤ بە گشتی توشی هەستە نەرێنییەكان دەبێت لە خەوندا بە تایبەت هەستكردن بە نیگەرانی و سترێس دەكات.

مرۆڤ دەتوانێت لە ماوەی دوو كاتژمێر خەوتندا 4 بۆ 7 خەون ببینێت.