سەردێر

گەرمای بەتین و شێدار زیاتر دەبێت

خەڵك-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایەكی كەشناسی، سبەینێ‌ گەرمای بەتین و شێدار ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ڕۆژی یەكشەممەوە كاریگەرییەكەی كەمدەبێتەوە و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بڵاویكردەوە، سبەی شەمە ٦-٨-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور لە كاتە جیاجیاكاندا ، لەئەنجامی ھاتنی شێ زیاتر و كاریگەری بەردەوامی نزمەپاڵەپەستۆی گەرمی و بوونی ئەو بەرزە پەستانەی ھەیە لە ھەوای بەرزدا سبەی كاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە زیاتر دەبێت، ئەمڕۆش ھەستكردن بەگەرما زیاتر بووە لە چاو ڕۆژانی ڕابردوو.

دەشڵێت، بۆ سبەی بەھەمان شێوە زیاتر دەبێت و لە ھەندێ ناوچەدا بەرێژەی ١ پلەی سیلیزی دیكە پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاكانی ھەرێم ( سلێمانی ٤٥ بە ٣٠ ، ھەولێر ٤٧ بە ٣٢ پلە ، دھۆك ٤٥ بە ٣١ پلە ، ھەڵەبجە ٤٥ بە ٣٠ پلە ، كەركوك ٤٨ بە ٣٥ پلە ) لەناوچەكانی گەرمیان ٥٠ پلە و ھەندێ ناوچەی باشوری رۆژھەڵاتی ئیدارەكە بۆ ٥١ پلە بەرز ئەبێتەوە نزمترین ٣٥ پلە دەبێت.
لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٥ بە ٣١ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٤ بە ٣٠ پلە ئەبێت ، خێرای با كاتەكانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە چالاك ئەبێت بەشێوەی گرە با بەخێرای ٢٠ تا ھەندێك كات بۆ ٤٥ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا چالاك ئەبێت لەئاراستەی رۆژئاواوە .

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، دوو سبەی یەكشەمە 7-8-2022 كەمێك كاریگەریەكانی ئەم گەرمایە كەمدەبێتەوە و پلەكانی گەرما ١ تا ٢ پلە بەگوێرەی ناوچەكان نزمدەبنەوە وە رۆژانی دواتریش پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.