سەردێر

كۆبوونەوەی سەدر و پلاسخارت كۆتایی هات

خەڵك-
كۆبونەوەكەی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق لەگەڵ رێبەری رەوتی سەدر لە حەنانە كۆتایی هات و بڕیارە لەچەند كاتژمێری داهاتودا هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح بەسەردانێك بگاتە نەجەف و لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆببێتەوە.

ئەمڕۆ جینین بلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق سەردانی حەنانەی كرد و لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر كۆبوەوە.

پلاسخارت، كۆبوونەوەكەی لەگەڵ موقتەدا سەدر بە ئەرێنی وەسف كرد و رایگەیاند ” باسمان لە گرنگی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانی سیاسیی ئێستای عێراق كرد”.

سەرچاوە میدیاییەكان بڵاویانكردەوە، لە چەند كاتژمێری هادی عامری داهاتوشدا دەگاتە حەنانە و لە سەدر كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، هادی عامری لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانەوە راسپێردراوە بۆ دانوستان لەگەڵ سەدر، لە میانی كۆبونەوەكەشیدا، بۆچونی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان دەخاتەڕوو.