خەڵک-
هادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق، تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی عێراقیان کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی هادی عامری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان هادی عامری و پلاسخارت-ی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” لە دیدارەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی عێراق کراوە”.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا رێگاکانی چارەسەرکردنی ئەو چەقبەستووییه سیاسییەی ئێستا و پێویستی بەردەوامبوونی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەکانیان کردووە بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی واقیعی و قبوڵکراو لەسەر بنەمای چوارچێوە دەستوورییەکان.
جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق، جەختی کردووەتەوە لە پێویستی سەقامگیركردنی دۆخی سیاسی عێراق و گەیشتن بە چارەسەرێکی هاوبەش كە هەموو لایەنەكان رازی بكات.