سەردێر

چێڵسی هەموو توانایەك بۆ پەلكێشكردنی دی یۆنگ دەخاتەگەڕ

هەمان مووچەی بەرشەی بۆ دابین دەكات

خەڵك-
چێڵسی بە هەموو توانایەوە هەوڵ دەدات بۆند لەگەڵ فرینكی دی یۆنگ یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بەرشەلۆنە ببەستێت، لەماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستا.

بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی ئینگلیزی، چێڵسی بە بریكارەكانی دی یۆنگی ڕاگەیاندووە كە ئامادەیە ئەو مووچە زۆرەی یاریزانەكە لەئێستادا لە بەرشەلۆنە وەریدەگرێت، دابینی بكات.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی”مانشستەر یونایتد بەڵێنی بە دی یۆنگ داوە هەمان مووچەی بۆ دابین بكات، بەڵام ناتوانێت ڕازیی بكات بە پرۆژە وەرزشییە نوێیەكەی، بۆیە بابەتەكە لەدەستی خودی یاریزانە هۆڵەندییەكەیە كە چێڵسی چاوەڕوانی دەكات”.

وەك “دەیلی مەیل” باسی دەكات، چێڵسی مۆڵەتی لە بەرشەلۆنە خواستووە بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دی یۆنگ، دانوستانیشی دەستپێكردووە، بڕوایەكی ڕەهاش هەیە بە تواناكانی چێڵسی بۆ ڕازیكردنی دی یۆنگ بەوەی كە بەرشە خستویەتییە بازاڕەوە، بۆیە دەبێت ببێتە یەكێك لە پێكهاتە سەرەكییەكانی پرۆژە نوێیەكەی ڕاهێنەر تۆماس تۆخێل.