سەردێر

فەتح: بەمەرج لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانداین

خەڵك-
عائید هیلالی سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنێت، چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بانگەگشەی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لەپێناو بەدوورگرتنی عیراق لە داخزانێكی سیاسی مەترسیدار و بەرپەرچدانەوەی ئاژاوە دەرەكییەكان.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، هیلالی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ ئاراستەی فراكسیۆنە سیاسییەكانە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، گەر نەخشەڕێگەیەكی نوێ‌ دابنرێت لەسەر بنەمای پشەیی و دروست كە عیراق بگەیەنێتە كەنارە ئارامەكان”.

بە وتەی سەركردەكەی فەتح”هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كێشە نییە، گەر ڕێكەوتن بكرێت بۆ ئەنجامدانی هەموارێكی دەستوری وەها كە خزمەت بە گەلی عیراق بكات، لەپێناو بەرپەرچدانەوەی ئاژەوە دەرەكییەكان و دوورخستنەوەی وڵات لە شەڕی ناوخۆ”.

دوێنێ‌ چوار شەممە، موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر لە وتارێكیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی كرد، لە پاش دانوستان لەنێوان فراكسیۆنە سیاسییەكان، هەروەها داوای هەمواری دەستوریشی كرد، بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتوو.