سەردێر

پاریس سان جێرمان خۆی بۆ سوپرايزیكی گەورە ئامادەكات

پەیوەندی بە یاریزانێكی پورتوگالییەوە هەیە

خەڵك-
ماڵپەڕی  “le10sport” فەرەنسایی بڵاویكردەوە، یانەی پاریس سان جێرمان، خۆی بۆ سوپرایزێكی گەورە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو لە بازارۆِی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا ئامادە دەكات.


بەپێی ماڵپەڕی  “le10sport”، لویس كامپۆس ڕاوێژكاری تەكنیكی یانەی پاریس سان جێرمان، خۆی بۆ بەستنی بۆند لەگەڵ ڕافائیل لیاوی پورتوگالی و هێرشبەری میلانی ئیتاڵیی لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو لە میركاتۆی هاوینە، ئامادە دەكات.

ماڵپەڕە فەرەنساییەكە دەڵێت، لە دوای تەواوكردنی بۆندی ریناتۆ سانشێزی پورتوكالی ئەستێرەی لیل، كامپۆس هەوڵەكانی بۆ پەلكێشكردنی لیاو دەخاتەگەڕ.

“le10sport”نوسیویەتی، كامپۆس سەرسامە بە تواناكانی لیاو “جێگرەوەی ڕۆناڵدۆ”، و پێیوایە دەبێتە باشترین یاريزانەكانی جیهان، بە تایبەت كە بۆندی لەگەڵ بەستنبوو كاتێك لە لیل كاری دەكرد.

بۆندەكەی لیاو (23 ساڵ) لەگەڵ میلان تا هاوینی 2024 بەردەوام دەبێت، بەڵام یاریزانە پورتوگالییەكە، تائێستا ئامادەی نوێكردنەوەی بۆندەكەی نییە لەگەڵ “رۆسۆنیری”.