سەردێر

لەشارێكی هەرێم گەرمترین پلە تۆماركرا

خەڵك –
كەشناسی هەرێم پلەی گەرمای شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە، لەخانەقین 51 پلە و لە كەلار و مەیدان 48 پلە و خورماتوو و خەبات 47 پلە تۆماركراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 4ی ئابی 2022 پلەی گەرمای شارەدێی خانەقین 51 پلە و لە مەیدان و كەلار 48 پلە تۆماركراوە .

هاوكات لە پارێزگای كەركوك 46 و دهۆك 43 پلە و هەولێر 44 پلە و لە سلێمانی 43 پلە و هەڵەبجە 45 پلە تۆماركراوە .

قد تكون صورة ‏‏خريطة‏ و‏نص‏‏