سەردێر

تەندروستی عیراق؛ ئامارێكی نوێی توشبوون بەكۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 956 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2279 كەسیش چاكبوونەتەوە و 1 حاڵەتی مردن هەبووە، هیچ حاڵەتێك لە هەرێم تۆمارنەكراوە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5 هەزار و 979 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 956 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 103 حاڵەت و هەولێر 82 حاڵەت و دهۆك 54 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2279 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 229 و هەولێر 252 كەس و دهۆك 256 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 1 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 25322 كەس.

لا يتوفر وصف للصورة.