سەردێر

پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

خەڵك-

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ‌ هەینی ئاسمانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە، لەگەڵ بەرز بونەوەی تۆزێكی سوك لەناوچەكانی گەرمیان و كەركوك، كە بەهۆی خێرایی باوە دروستدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ‌ هەینی ئاسمانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە، هەروەها سبەی زیادبونی خێرایی با دەبێتەهۆی بەرز بونەوەی تۆزێكی سوك لەناوچەكانی گەرمیان و كەركوك.

باس لە ئەوەشكراوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێك پەڵەهەور و خێرایی باش مام ناوەند دەبێت كە دەگاتە (10- 20) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، هەروەها پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشو.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، سبەینێ‌ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئەنجامی زیاد بونی خێرایی با كە دەبێتە هۆی بەرز بونەوەی تۆزێكی سوك كاریگەریەكەی لە ناوچەكانی باشوری هەرێم زیاتر دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرماش بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 45
سلێمانی : 44
دهۆك : 44
كەركوك : 48
هەڵەبجە : 46
سۆران : 43
راپەرین : 45
گەرمیان: 50