سەردێر

فازیل میرانی: هەموو لایەنەكانی عێراق چاویان لەبارزانییە

 

خەڵك-

فازیل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند ئەوان پێیان باش نەبووە كە رەوتی سەدر لە پەرلەمان كشاوەتەوە.

فازیل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەرێوڕەسمێكدا رایگەیاند ئەوان پێیان باش نەبووە كە رەوتی سەدر لە پەرلەمان كشاوەتەوە و لە بڕیاردانیشدا پەلە ناكەن.

راشیگەیاند رەوتی سەدر چەكی پەرلەمانی بە دەستەوە نەماوە و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش كارێكی ئاسان نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد هەموو لایەنەكانی عێراق چاویان لە بارزانییە.

لای خۆیەوە هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە تویتەر رایگەیاند “سكاڵا بێ بنەماكان، كە بۆ راگرتنی پڕۆژەی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی لە ئۆكتۆبەری 2021 لە دادگا تۆماركرا، هۆكاری دروستبوونی قەیرانی سیاسی، ئەمنی و كۆمەڵایەتین لە عێراق”.

راشیگەیاند، موقتەدا سەدر راست دەكات، چارەسەری ئەم دۆخە گەڕانەوەیە بۆ بنەماكانی دادپەروەری، یاسا و بۆچوونی گەل.