سەردێر

یەكگرتوو لە هەولێر خۆپیشاندانی ئەنجامدا

خەڵك-
یەكگرتووی ئیسلامی كورستان ئەمڕۆ لە هەولێر لەبەرامبەر خەڵاتكردنی بكوژی مامۆستایەكی ئاینی لەلایەن وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتییەوە، خۆپیشاندانی ئەنجامدا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری هەولێر لەبەرامبەر خەڵاتكردنی بكوژی مامۆستایەكی ئاینی لەلایەن وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتییەوە، خۆپیشاندانی ئەنجامدا.

یەكگرتوی ئیسلامی دەڵێت، “بۆ ئێمە جێگەی نیگەرانیە، ئیدانەی ئەوكارە نایاسایی‌و سەرپێچییە دەكەین، لەجیاتی بكوژ لەسێدارەبدەن! خەڵاتی دەكەن‌ و لەڕاگەیاندن شانازی پێوەدەكەن”.

ئەو مامۆستا ئاینییە، نزیكەی 6 ساڵە كوژراوە.

زانیاری زیاتر لەناو ئەم كۆنفڕانسەدایە..