سەردێر

ڤینیر و هۆڵیود سمایڵ چییە؟

خەڵك-

ئەم دوو ووشەیە پەیوەندی بە جوانكاری ددانەوە هەیە بۆ جوانتر دەرخستنی ددان و ستایلی پێكەنین.

ئەمەش دەكرێت بە گۆرینی ڕەنگ و شوێن و قەبارە و ڕێكی ددان و گۆرینی ئاستی پووك ، بەم ڕێگایانەش چۆنێتی دەركەوتنی نەخۆشەكە دەگۆرێن لە كاتی پێكەنین دا.

ڤینیر چیە؟
ڕووپۆشێكی تەنكە لە مادەیەكی تایبەت دائەنرێت لە سەر ڕووی ددان بۆ گۆڕانكاری وچاكسازی لە ددانەكان ، ئەگەر بە شێوەیەكی ئێجگار تەنك دروست كرا ئەوە پێیی دەوترێت لومینییر.
هۆلیوود سمایل( زەردەخەنەی هۆلیوودی) چیە؟
ئەویش هەر ڤینیری ددانە بەڵام بۆ ئەو كۆمەڵە ددانە دەكرێت كە لە كاتی زەردەخەنە و پێكەنیندا دەردەكەون كە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت.

( لایەنی كەم ٨ بۆ ۱۰ ددان بۆ هەر شەویلگەیەك).
لەگەڵ ئەوەی لەم هۆڵیود سمایڵە شێوەو ستایلی ددان دەگۆڕێن ، دتوانرێت گۆڕین لە قەوسی پێكەنین دا بكرێیت ئەوەش بە گۆڕینی
۱.ئەو قەوسەی لە بەشی نزیك بنكی ددانەكە ئەویش بە دەستكاری كردنی پووك ئەو قەوسەی كە دروست دەبێت بە قەراخی خوارەوەی ددانەكان.

بەكارهێنانەكانی ڤینیر:
۱. بۆ داخستنی بۆشای بەینی ددان ، بەڵام بۆشاییەكە زۆر گەورە نەبێت.
۲.بۆ داپۆشینی داخورانی ددان ، بۆ پارێزگاری لە ددانەكان لە زیاتر داخوران، و بۆ جوانكاری و درێژكردنی ددان.
۳.بۆ چاككردنی ددانی خوار و ناڕێك تا ڕادەیەك.
٤. بۆ داپۆشینی درزی ددان.
٥. بۆ ددانێكی زەرد كە سپی نابێتەوە( لە هەندێ حاڵەتی تایبەت ).
مرواری دێنتال ستۆدیو