سەردێر

هەپەگە؛ 4 سەربازی سوپای توركیا كوژران

خەڵك –
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، درێژە بەبەرخودانی مێژوویی خۆی دەدات و لە چالاكی تیمە گەڕۆكەكانیان ٤ سەربازی سوپای توركیا كوژران و دوو سەربازیش برینداربوون، درۆنێك و سەنگەرێكی چەكی قورس تێكشكێنران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سوپای توركیا سەنگەرەكانی شەڕی لەگۆڕەپانەكانی بەرخودان ١٥ جار بە بۆمبی تاكتیكی ئەتۆمی و چەكی كیمیایی و ١١ جار بەفڕۆكەی شەڕ و ٢٦ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا و چەكی قورس بۆردومانكردووە.

زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاكی و هێرشەكان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ساڤاش مەرعەشی جەنگی خابور:
لە ٢ی ئاب كاتژمێر ٠٨:٠٠ درۆنێك بەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی دەسوڕایەوە، لەلایەن هێزەكانمانەوە خرایە خوارەوە.

لە ٢ی ئاب كاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە دژی داگیركەران كە ویستیان تونێلەكانی شەڕ بۆمبڕێژ بكەن چالاكی كرا و داگیركەرێك سزادرا. تەقەمەنی كە داگیركەران لەگەڵ خۆیان هێنابوویان كەوتە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانمان.

لە ٢ی ئاب كاتژمێر ١٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆكەكانی یەژەئاستارمان بە نیشان شكێن لە داگیركەرانیاندا و لە ئەنجامدا داگیركەرێك سزادرا.

لە ٢ی ئاب كاتژمێر ١٨:٣٠ سوپای توركی داگیركەر بە چەكی كیمیایی و گازی ژەهراوی تونێلەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بۆردومان كرد. بە هۆی دەستوەردانی هێزەكانمان داگیركەران ناچاربوون بكشێنەوە و دواتر بە چەكی قورس تونێلەكانی شەڕیان بۆردومان كرد.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
لە ٢ی ئاب كاتژمێر ٠٧:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئەشكەوتی برینداران هێزەكانمان بە چەكی قورس لە سەنگەرێكی چەكی قورسی داگیركەرانیاندا. لە ئەنجامدا سەنگەرەكە و دوو چەك كە لە ناویدابوو لەناو بران و ٢ داگیركەریش سزادران.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین:
لە ٢ی ئاب كاتژمێر ١٧:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی وەرخەلێ لە دژی داگیركەران كەویستیان بە حەفارە سەنگەر دروست بكەن، بە چەكی قورس چالاكی كرا. دوای چالاكییەكە داگیركەران هەوڵەكانی دروستكردنی سەنگرە لە گۆڕەپانەكەیان راگرت.
هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر كە بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكی و چەكی كیمیایی ئەنجامی داون:
لە ٢ی ئاب گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و شاخی ئێف ئێم بە بۆمبی تاكتیكی ئەتۆمی و چەكی كیمیایی ١٥ جار بۆردومان كراون. ئەوە دەستنیشان كراوە كە بە هۆی قورسی ئەو ماددە كیمیاییەی بەكارهێنراوە، بۆنێكی قورسی بۆیاخ (رەنگ) لە گۆرشەپانەكەدا بڵاوبووەتەوە.
هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە چەكی قورس كاتیوشا، هەلیكۆپتەر و فڕۆكەی شەڕ:
لە ٢ی ئاب درۆن بەسەر گۆڕەپانەكانی شاخی ئامێدی، شاخی بەهار و بەرچیا سوڕانەوە.
لە ٢ی ئاب دەوروبەری ساجا و چەمی زاپ و دەوروبەری گوندی بانكای مەتینا، دەوروبەری گوندی گرێ و چەمانكێی گارە ١١ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.
لە ٢ی ئاب گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و كوڕەژارۆ ٢٦ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردومان كران.
لە ٢ی ئاب لە بارەگای سەربازی بامەڕنێی سوپای توركی داگیركەر كە لە ناو باشوری كوردستاندان بە كاتیوشا گۆڕەپانی سەری مەتینا و دەوروبەری گندی بانكا بە دەیان جار بۆردومان كران.
لە ٢ی ئاب گۆڕەپانی قەڵای چەمچۆ بە چەكی قورس و كاتیوشا لەلایەن قەرەقۆڵەكانی سەر سنوورەوە بە دەیان جار بۆردومان كرا”.