سەردێر

“بەهۆی زیادبوونی بەشەخۆراكەوە نرخی خۆراك لە بازاڕ هەرزان بووە”

خەڵك –
بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كۆگاكانیان پڕن لە خۆراك و بەردەوامیش خۆراك دابەش دەكەن، دەشڵێت: “بەهۆی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەوە نرخی ماددە خۆراكییەكان لە بازاڕدا هەرزان بوون”.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی دابەشكردنی بەشەخۆراكەوە بە بەردەوامی نرخی خۆراك بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لەدابەزین كردووە و نرخی هەندێكیشیانی جێگیر كردووە و نەیهێشتووە گران ببن.

ڕاشیگەیاند، كۆگاكانیان پڕن لە خۆراك و هیچ گرفتی كەمی خۆراكیان نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشەخۆراكی مانگی پێنجی ئەمساڵ گەیشتۆتە كۆگاكانیان و دەستیان بە دابەشكردنی كردووە، ماددەكانیش بریتین لە (فاسۆلیا، لەتكەنۆك، نیسك، دۆشاوی تەماتە، زەیت، شەكر، برنج).