سەردێر

مەترسییەكانی درەنگ خەوتنی منداڵ لە شەواندا

خەڵك-
پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان، باس لە زیانەكانی درەنگ خەوتنی منداڵ لە شەواندا دەكات و دایكان و باوكان ئاگادار دەكاتەوە.

د.محەمەد حەسەن، پزیشكی پسپۆڕ لەنەخۆشیەكان و گەشەی منداڵان و تازە لەدایكبووان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، درەنگ خەوتنی منداڵ لەشەواندا كاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر گەشەی منداڵ بە تایبەت لە ڕووی باڵاوە، بەشێك لەو منداڵانەی درەنگ دەخەون باڵایان كورت دەبێت، یان ناڕێك دەبێت.

ئەو پزیشكە دەڵێت، كەمخەوی یان درەنگ خەوتن كاریگەری لەسەر كێشی منداڵیش دروستدەكات، بەجۆرێك هەندێك لەو منداڵانەی درەنگ دەخەون ڕووبەڕووی قەڵەوی یان لاوازی دەبنەوە، كاریگەری لەسەر بەرگری لەشی منداڵیش دادەنێت و ڕووبەڕووی چەندین نەخۆشی دەبێتەوە.

درەنگ خەوتن كاریگەری لەسەر مێشكی منداڵ هەیە و چالاكییەكانی مێشك كەم دەكاتەوە، چونكە مێشك پێویستی بە پشوودانی تەواو هەیە.
زانیاری زیاتر لە ناو ئەم ڤیدیۆیەدایە..