خەڵك-
گرنگترین ئەو هۆكارانەی كه ئەبنە هۆكاری پیس بوونی دەمی بەخاخ و ئەو نیشانەشی، كه دەریدەخەن دەمی بەخاخەكه پیس بووه ئەمانەن:
١- پیس بوونی دەمی بەخاخ بەهۆی پشتگوێ خستنی شوتەی هەوا و نه گۆرینی له كاتی خۆیدا یان پاكنەكردنەوەی شوتەی هەوا، یان تێكچوونی قەپاخی شوتەی هەواكه و درزی هەوا لەپشت شوتەكەوە.
٢- بەرز و نزم بوونی سلۆری و جێگیر نەبونی (ئار پی ئیم) له ئاستی خۆی.
٣- كوژاندنەوەی بزوێنەر له سلۆری.
٤- نەمانی كیش و مت بوونی ئۆتۆمبێل.
٥- زۆر به وریایی دەبێت پاك بكرێتەوە لای كەسی شارەزا، چونكە چەند جۆرێكی ئۆتۆمبێل هەیە لەكاتی پاك كردنەوەی بەخاخ پڕۆگرامی نامێنێت و سلۆرییەكەی بەردەوام ناجێگیر دەبێت و دەبێت ڕاستەوخۆ پڕۆگرام بكرێتەوە.
٦- جێگیر نەبونی سلۆری له كاتی هەڵكردنی ئۆتۆمبێل بە ساردی.