سەردێر

هەپەگە؛ نزیكەی 40 سەربازی سوپای توركیا كوژران

خەڵك –
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، لە چالاكی تیمە گەڕۆكەكانیان ٣٦ سەربازی توركیا كوژران و 2 سەربازی دیكەش برینداربوون و هاوكات ٢ درۆن لە ناوبران و گورزیش لە هەلیكۆپتەرێك وەشێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، گەریلاكانی ئازادی كوردستان لێپێچینەوەی كۆمەڵكوژی و هێرشەكانی سوپای توركیا دەكات و گورزی دژوار لە داگیركەران دەوەشێنێت، تیمە گەڕۆكە پڕۆفیشناڵەكانیان زۆر تاكتیكی گەریلاییان تێكەڵكردووە و چالاكی بەهێزیان ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە چالاكی گەریلاكانیاندا ٣٦ سەربازی توركیا كوژران و دوو سەربازیش برینداربووە و هاوكات دوو درۆن تێكشكێنراون و گورز لە هەلیكۆپتەرێك وەشێنرا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە سوپای توركیا سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شەش جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی و ١٥ جاریش بە فڕۆكەی شەڕ و ١١ جاریش بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە هاوەن و كاتیوشا بۆردومان كردووە.

زانیاری لە سەر چالاكی و هێرشەكان بەم جۆرەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:

لە ٢٦ی تەمموز كاتژمێر ١٧:٣٠دا كاتێك داگیركەران ویستیان بەرەو سەنگەرەكانی شەڕی شەهید عادل لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ پێشڕەوی بكەن، تیمە گەڕۆكەكانمان داگیركەرانیان خستە ژێر چاودێرییەوە و لە سێ باسكەوە خۆیان بەردایە ناو داگیركەران. هێزەكانمان بە نارنجۆك، چەكی قورس و سوك لە داگیركەرانیاندا. لەو چالاكیانەدا لانیكەم ٩ داگیركەر سزادران. دوای چالاكی داگیركەران بە گۆڕەپانەكەدا پرش و بڵاوبوونەوە و هێزەكانمان جارێكی تر لێیاندان.

لە ٢٦ی تەمموز كاتژمێر لە نێوان ١١:٠٠ و ١٨:٠٠ داگیركەران ویستیان بەرەو سەنگەرەكانی شەڕی شەهید عادل لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ بێن. تیمە گەڕۆكەكانمان بە هەماهەنگی چوا جار لە داگیركەرانیاندا. لە ئەنجامی ئەو چالاكیانەدا هێندەی پشتڕاست كراوەتەوە لانیكەم ٢ داگیركەر سزادراون و ٢ داگیركەریش برینداربوون.

لە ٢٦ی تەمموز كاتژمێر ٢٠:٣٠ كاتێك داگیركەران ویستیان بەرەو سەنگەرەكانی شەڕی شەهید عادل بێن، هێزەكانمان لە داگیركەرانیاندا. لەوێ ٢ داگیركەر سزادران.

لە ٢٦ی تەمموزدا هێزەكانمان ٢ درۆنیان كە بە سەر گۆڕەپانی شەهید عادلەوە دەسوڕانەوە كردە ئامانج و خستیاننە خوارەوە.

لە ٢٦ی تەمموز كاتژمێر ١٣:٠٠ داگیركەران كاتێك ویستیان بەرەو سەنگەرەكانی شەهید سەرخۆبوون لە گۆڕەپانی چەمچۆ بێن، هێزەكانی یەژەئاستارمان لە دوو قۆڵەوە لە داگیركەرانیاندا. هەر ئەو رۆژە كاتژمێر ٢٢:٠٠ داگیركەران ویستیان جارێكی تر پێشڕەوی بكەن، هێزەكانمان بە سابوتاژ لە داگیركەرانیاندا. دوای ئەو چالاكیانە داگیركەران ناچار بوون، هەنگاوێك بكشێنەوە.

لە ٢٧ی تەمموز كاتژمێر ٠٨:٤٠ داگیركەران كاتێك ویستیان بەرەو سەنگەرەكانی شەڕی شەهید عادل لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ بێن، هێزەكانمان لە داگیركەرانیاندا.

لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەگی خابوری شەهید ساڤاش مەرعەشدا:

لە ٢٤ی تەمموز كاتژمێر ١٣:٠٠ هێزەكانمان لە داگیركەران لە شاخی شەهید شۆڕش لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكارییان دا. لەوێ ٤ داگیركەر سزادران.

لە ٢٥ی تەمموز كاتژمێر ١٢:١٠ داگیركەران كاتێك ویستیان بەرەو سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاری بێن، هێزەكانمان بە تاكتیكی سابوتاژ لە داگیركەرانیاندا و ٢ داگیركەر سزادران. دوای چالاكیەكە هەلیكۆپتەری هێرشبەر ویستیان گۆڕەپانەكە بۆردومان بكەن، هێزەكانمان هەلیكۆپتەرەكانیان گولـلەباران كرد. هێزەكانمان گورزیان لە هەلیكۆپتەرێك وەشاند و هەلیكۆپتەر ناچاربوون لە گۆڕەپانەكە دووربكەوێتەوە.

لە ٢٥ی تەمموز كاتژمێر ١٢:٣٠ بە چەكی قورس لە داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاری درا و ٦ داگیركەر سزادران. لە ٢٦ی تەمموز كاتژمێر ٠٨:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكار لە نزیكەوە داگیركەران لە نزیكەوە كرانە ئامانج و لێیاندرا و ٢ داگیركەر سزادران. هەر ئەو رۆژە كاتژمێر ١٢:١٠ بە تاكتیكی نیشانشكێن داگیركەران كرانە ئامانج و جارێكیتر لێیاندرا و ٢ داگیركەر سزادران.

٢٦ی تەمو كاتژمێر ١٧:٣٠ داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاری بە تاكتیكی دزەكردن لەلایەن هێزە گەڕۆكەكانمانەوە كرانە ئامانج. هێزەكانمان بە چەكی سوك چوونە سەر داگیركەران و لە نزیكەوە بە شێوەیەكی كاریگەر لێیاندان. لەم چالاكیەی تیمە گەڕۆكەكانماندا ٤ داگیركەر سزادران.

لە ٢٦ی تەمموز كاتژمێری ١٥:٣٠ لە دژی داگیركەران كە ویستیان بەرەو سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی پێشڕەوی بكەن، بە تاكتیكی سابۆتاژ لێیاندرا. دوای چالاكییەكە داگیركەران هەنگاوێك كشانەوە.

لە ٢٦ی تەمموز كاتژمێر ١٩:٢٠ و ٢١:٠٠ داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاری لەلایەن تیمە گەڕۆكەكانی یەژەئاستارمانەوە بە تاكتیكی نیشانشكێن گولـلەباران كرا و ٢ داگیركەر سزادران.

لە ٢٦ی تەمموز كاتژمێر ٢١:٢٠ داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاری لەلایەن هێزەكانمانەوە گورزیان لێدرا.

لە ٢٧ی تەمموز كاتژمێر ٠٧:٢٠ هێزەكانی یەژەئاستارمان بە تاكتیكی نیشانشكێن لە داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئامێدییاندا و داگیركەرێك سزادرا.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی:

لە ٢٦ی تەمموزدا سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و ئەشكەوتی برینداران شەش جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان كران.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە هاوەن، كاتیوشا، هەلیكۆپتەر و فڕۆكەی شەڕكەر:

لە ٢٦ی تەمموز لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی فڕۆكەی سیخوڕی سوڕانەوە.

لە ٢٦ی تەمموز گۆڕەپانی دەشتی كافیای گارە و گۆڕەپانەكانی شاخی ئامێدی، سیدا و ساجا ١٥ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.

لە ٢٦ی تەمموز گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی جودی و كوڕەژارۆ ١١ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردومان كران.

لە ٢٦ی تەمموز گۆڕەپانی شاخی شەهید كامەرانی سەر بە خواكورك بە دەیان جار بە كاتیوشا و هاوەن بۆردومان كران”.