سەردێر

منداڵە زیرەكەكەی سلێمانی خوێندنگەی نێودەوڵەتی كامبریج گرتیەخۆی

خەڵك-
دوای ئەوەی دوێنێ‌ پزیشكێكی منداڵان ئاشكرای كرد، كە منداڵێك ڕێژەی توانستی مێشكی 125% و هیچ خوێندنگەیەكی تایبەت نییە لێی بخوێنێت بەشێوەی خێرا، ئەمڕۆ وەزیری پەروەردە و خوێندنگەی نێودەوڵەتی كامبریج هاتنەسەر خەت و خوێندنەكەیان گرتە ئەستۆی خۆیان.

د. كۆچەر عومەر، پزیشكی پسپۆڕی منداڵان لە سلێمانی ڕایگەیاند، پاش بڵاوبوونەوەی بابەتێكم لەسەر (نزا خان) كە توانستی مێشكی (IQ) زیاترە لە ١٢٥، ئەمڕۆ وەزیری پەروەردە و كامبریج هاتنە سەرخەت.

ڕاشیگەیاند، وەزیری پەروەردە سێ جار ئەمڕۆ لەگەڵ خانەوادەی (نزا خان) گفتوگۆی كردووە، خوێندنگەی كامبریجی نێودەوڵەتیش بڕیاری دا، كە تێچووی خوێندنی بەتەواوی لە لای خۆیان بگرێتە ئەستۆ، كە بۆ ئێستای ئەم ئازیزە زۆر گونجاوە لە كوردستانە.

وتیشی، “بەو هیوایەی قۆناغەكانی ناوەندی و ئامادەیی و زانكۆ بچێتە كەمپی سەرەكی كامبریج لە وڵاتی بەریتانیا”.

ئاشكراشی كرد، ئەمڕۆ بە خێزانی هاتنەوە و پێزانینیان دەربڕی، پێنج كتێبی لەگەڵ خۆی بردەوە تاكو ئەمشەو بیانخوێنێتەوە.