سەردێر

بڕیارێكی نوێ‌ بۆ دابەشكردنی ئارد دەردەچێت و نرخەكەی هەرزان دەبێت

خەڵك-

دوای دابەشکردنی زیاتر لە (5) ملیۆن فەردە ئارد، كۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵەی عێراق داوا لە هاووڵاتیان دەکات سەردانی بە بریکارەکان بکەن بۆ وەرگرتنی بەشە ئاردەكەیان و جەختیشدەكاتەوە، كە بەهۆی بەردەوام دابەشكردنی ئاردەوە نرخەكەی لە بازاڕ هەرزان بووە.

ئەسیر داود سەلمان، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ئارد بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان سەردانی بریكارەكانی ئارد بكەن بۆ وەرگرتنی بەشە ئاردەكەیان.

ڕاشیگەیاندووە، بریکارەکان بڕی زیاتر لە (5) ملیۆن فەردە لەو ماددەیە لەناو ماددەكانی پسووڵەی بەشەخۆراکیان پێ‌ دراوە، كە بەشە ئاردی چوارەمی ئەمساڵە.

وتیشی، “هەماهەنگییەکی بەرز لە نێوان کۆمپانیاکانی بازرگانی دانەوێڵە و دروستكراوی دانەوێڵەدا هەیە بۆ ئەنجامدانی گواستنەوەی پێویست بە مەبەستی دابینکردنی بڕی گەنم بە شێوەیەک، کە پێویستی پارێزگاكان مسۆگەر بکات بۆ دەستپێکردنی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی پشکی پێنجەم لە یەك كاتدا لە تەواوی پارێزگاكان”.

جەختیشی كردەوە، لیژنەکانی چاودێری و کوالێتی چاودێری پڕۆسەی دابەشکردن لە زۆربەی پارێزگاکان دەكەن بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنی ئاردی کوالێتی باش، کە لەگەڵ تایبەتمەندییە ستانداردە پەسەندکراوەکاندا بگونجێت.