سەردێر

ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز؛ ئامادەم لەهەر خاڵیكی سنوری پێشوازی لە ئەدهەم بارزانی بكەم

خەڵك –
ئەندامێكی سەركردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ئامادەم لەهەر خاڵیكی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پێشوازی لە شێخ ئەدهەم بارزانی بكەم و دەشڵێت،”كوردستان موڵكی هیچ حیزب و تاقمێك نیە”.

ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز، ئەندامی سەركردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، زۆر مایەی سەرسوڕمانە كە كوردستان بوتە جێگەی تەراتین و تەسفیە حسابی چەندین دەزگای موخابەراتی وڵاتانی دراوسێ و جیهان، كەچی ڕێگری هاتنەوەی تێكۆشەرێكی كورد دەكرێت.

دەشڵێـت،”تێكۆشەرێكی وەك بەڕێز (شێخ ئەدهەم بەرزانی) كە هەموو ژیانی بۆ خەبات لەپێناو گەلی كورد و خاكی كوردستاندا بەڕێكرد لەكاتێكدا كە بەسەفەرێكی ئاسایی لە دەرەوەی كوردستان بووە لەكاتی گەرانەوەیدا رێگری لێدەكرێت، كە جەژن لەناو ماڵ وكەسوكاری خۆیدابكات”.

ڕاشیگەیاندووە، من وەك برایەك ئامادەم لەهەر خاڵیكی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پێشوازی لێبكەم، كوردستان موڵكی هیچ حیزب و تاقمێك نیە بەڵكو لانەی خەڵكە بەشەرەفەكەیەتی.

دەقی نوسینەكەی:

ادخلوها بسلام آمنين

خوشك و برایانی بەڕێز كوردستانیانی ئازیز
له كاتێكدا هەموان دەزانن جەژن واتا لێبوردەیی و برایەتی و تەبایی بەڵام زۆر مایەی سەرسوڕمانە كە كوردستان بوتە جێگەی تەراتین و تەسفیەحسابی چەندین دەزگای موخابەراتی وڵاتانی دراوسێ و جیهان، كە بەئارەزوی خۆیان سنوری خاك و ئاسمانی وڵاتمان دەبەزێنن هەرچیەكیان بوێت بەبێ حسابكردن بۆ هیچ كەس و لایەنێك وحكومەت ئەنجامی دەدەن! بەڵام لەلایەكی ترەوە تێكۆشەرێكی وەك بەڕێز (شێخ ئەدهەم بەرزانی) كە هەموژیانی بۆخەبات لەپێناو گەلی كوردو خاكی كوردستاندا بەڕێكرد لە كاتێكدا كە بەسەفەرێكی ئاسایی لە دەرەوەی كوردستان بووە لەكاتی گەرانەوەیدا رێگری لێدەكرێت كە جەژن لەناو ماڵ وكەسوكاری خۆیدابكات! بۆیە من وەكو برایەك ئامادەم لەهەر خاڵیكی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پێشوازی لێبكەم. وه كوردستان موڵكی هیچ حیزب و تاقمێك نیە بەڵكو لانەی خەڵكە بەشەرەفەكەیەتی.
لەگەڵ رێزدا