سەردێر

هەپەگە؛ لە هەرێمی زاپ 7 سەربازی سوپای توركیا كوژران

خەڵك –
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، چالاكی گەریلاكانی ئازادی كوردستان بێ پسانەوە بەردەوامە و لەچالاكی تیمە گەڕۆكەكاندا ٧ سەربازی سوپای توركیا كوژران، دەشڵێـت،” لەگۆڕەپانەكانی بەرخودان ٨ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی و ١١ جاریش بە فڕۆكەی شەڕكەر و ٣٥ جاریش بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردومان كراوە”.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە بەرامبەر جموجۆڵی داگیركاری دەوڵەتی توركی كۆلۆنیالیست گەریلاكانی ئازادی بێ پسانەوە درێژە بە بەرخودانی مێژوویی خۆیان دەدەن و تیمە گەڕۆكەكانیان تاكتیكەكانی گەریلای سەردەمی نوێ بە وەستایی بەكاردەهێنن، لەو چالاكیانەدا ٧ سەربازی سوپای توركیا كوژران و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، سوپای توركیا سەنگەرەكانی شەڕی لە گۆڕەپانەكانی بەرخودان ٨ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی و ١١ جاریش بە فڕۆكەی شەڕ و ٣٥ جاریش بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردومان كردووە.

زانیاری لە بارەی چالاكی و هێرشەكان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
لە ٢٢ی تەمموز كاتژمێر ١٠:١٥ داگیركەران كاتێك كە ویستیان بەرەو سەنگەرەكانی شەڕی شەهید ئومێد بێن، هێزەكانمان بە تاكتیكی سابوتاژ لەوانیاندا و داگیركەرێك سزادرا.

لە ٢٢ی تەمموز كاتژمێر ١١:٠٠دا كاتێك كە داگیركەران هەوڵیاندا بە تانكەوە بەرەو سەنگەرەكانی شەهید ئومێد بێن، هێزەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەرانیاندا. دوای دەستوەردانی هێزەكانمان، داگیركەران بە گۆڕەپانەكەدا پرش و بڵاوبوونەوە.

لە ٢٢ی تەمموز كاتێك كە هەلیكۆپتەرێك ویستی سەرباز لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ دابەزێنێت، هێزەكانمان بە چەكی قورس لە هەلیكۆپتەریاندا. هەلیكۆپتەر بە بێ ئەوەی بتوانێت سەربازەكانی دابنێت، لە گۆڕەپانەكە دووركەوتەوە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەڕی خابوری شەهید ساڤاش مەرعەش
لە ١٧، ١٨ و ٢٢ی تەمموزدا داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لەلایەن تیمە گەڕۆكەكانمانەوە سێ جار بە نیشانشكێن گولـلەباران كران و ٣ داگیركەر سزادران.

لە ٢٢ی تەمموز داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لەلایەن تیمە گەڕۆكەكانمانەوە ٢ جار كرانە ئامانج. لەو چالاكیانەدا داگیركەرێك سزادرا و داگیركەرێكیش برینداربوو.

داگیركەران كە لە ٢٢ی تەممزدا لە ٠٩:١٥دا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم كەوتبوونە جموجۆڵەوە، لەلایەن هێزەكانمانەوە بە تاكتیكی نیشانشكێن گولـلەباران كران و داگیركەرێك سزادرا.
لە ٢٢ی تەمموز كاتژمێر ١٢:٠٠ سەنگەرەكانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە بۆمبی گاز بۆردومان كران. كاتژمێر ١٢:٣٠ لە دژی داگیركەران كە ویستیان بەرەو سەنگەرەكانی شەڕ پێشڕەوی بكەن بە چەكی سوك و بۆمی دەستی گورزیان لێدرا. دوای دەستوەردانەكە، داگیركەران تا ئاستێك كشانەوە.
لە ٢٢ی تەمموز كاتژمێر ٠٠:٣٠ داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاری لەلایەن تیمە گەڕۆكەكانمانەوە بە تاكتیكی نیشانشكێن گولـلەباران كران و داگیركەرێك سزادرا.
هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی:
لە ٢١ی تەمموز سەنگەرەكانی شەڕی شاخی هەكاری، گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و شەهید ئومێد ٨ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان كران.
هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە هەلیكۆپتەر و فڕۆكەی شەڕ:
لە ٢٢ی تەممو لە شاخی هەكاری، كوڕەژارۆ، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و هەرێمەكانی بەرخودانی شاخی ئامێدی جموجۆڵی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بینرا.
لە ٢٢ی تەمموز دەوروبەری ئاوی زاپ، چەمچۆ، سیدا، شاخی ئامێدی، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ١١ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.
لە ٢٢ی تەمموز گۆڕەپانەكانی بەرخودانی وەرخەلێ، شاخی هەكاری، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی ٣٥ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردومان كران”.