سەردێر

ژمارەیەك حاڵەتی تووشبوون بە كۆلێرا و تای خوێنبەربوون تۆماركران

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی 31 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆلێرا لە پارێزگاکانی بەغدا و زیقار ڕادەگەیەنێت و ئاشكرای دەكات، كە تا ئێستا 267 كەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێ راق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “دامەزراوەکانی تەندروستی 31 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆلێرایان تۆمارکردووە، كە 18 حاڵەت لە بەغدا تۆمارکراوە و 13 حاڵەتیش لە پارێزگای زیقار”.

ڕوونیشی كردەوە، “كۆی گشتی تووشبووانی كۆلێرا بووەتە 406 حاڵەتی پشتڕاستكراوە، كە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە بەجۆرێك دوو لە كەركوك و یەكێكیش لە بەغدا”.

وتیشی، “سەبارەت بە تای خوێنبەربوون، حاڵەتی نوێ و مردن لە ژیقار تۆمارکراوە و ژمارەی حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون لە سەرتاسەری وڵاتدا لەوەتەی نەخۆشییەکە هاتۆتە ناو وڵاتەوە بووەتە 267 حاڵەتی پشتڕاستکراوە لەنێویاندا 48 مردن”.

جەختیشی لەوەشکردەوە، کە “زیاتر لە نیوەی ئەو حاڵەتانەی تۆمارکراون چاکبوونەتەوە و پێویستە گرنگی بە نیشانەکان بدرێت، چونکە تای خوێنبەربوون مەترسیدارە، هەروەها دەبێت خۆپاراستن لەم نەخۆشییە هەبێت، بەتایبەتی لەنێو بەخێوکەرانی ئاژەڵدا”.