سەردێر

كوڕەكەی زێدان گەڕایەوە مەدرید

خەڵك-
یانەی فوینلابرادا بۆ تۆپی پێ‌، بەستنی بۆندێك لەگەڵ ئینزۆ زێدان كوڕی زێنەدین زێدانی فەرەنسایی ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید ڕادەگەیەنێت كە لە یانەی رۆدێی فەرەنساییەوە هاتووە.

ئینزۆ زێدان بۆندەكەی بۆ ماوەی یەك وەرز لەگەڵ تیپی فوینلابرادا واژۆكرد كە بۆ خولی پلە سێی ئیسپانی دابەزی، لە بۆندێكی گواستنەوەی ئازاددا لە یانەی رۆدێ‌.

فوینلابرادا یارییەكانی لە یاریگای “فیرناندۆ تۆرێس” لە پایتەختی ئیسپانيا ئەنجام دەدات.

ئینزۆ زێدان لە پاش واژۆكردنی بۆندەكە لەگەڵ فوینلابرادا ڕایگەیاند:”بە جۆش و خرۆشێكی گەرمەوە هاتووم بۆ فوینلابرادا كە تیپێكە ئامانجی گەورەی هەیە، من دڵخۆشم بە گەڕانەوەم بۆ ئسیپانیا و مەدرید وچێژوەرگرتن لە تۆپی پێ‌ لێرە، ناتوانم چی دی چاوەڕێبم بۆ یارمەتیدانی تیپەكە لە بەدیهێنانی ئامانجەكانی”.

ئینزۆ لەگەڵ رۆدێ‌ 16 یاری لە خولی پلە دووی فەرەنسا لە وەرزی ڕابردوو ئەنجامدا، بەبێ‌ ئەوەی هیچ گۆڵێك تۆمار بكات یان گۆڵ بۆ تیپەكەی دروستبكات.

ئینزۆ زێدانی تەمەن 27 ساڵان، كاروانی یاریكردنی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە تیپی دووەمەوە دەستپێكرد كە لەو دەمەدا لەلایەن زێنەدین زێدانی باوكییەوە سەرپەرشتی ڕاهێنانی دەكرا.

ئینزۆ لە یەك یاریی لەگەڵ تیپی یەكەمی ڕیاڵ مەدرید بەشداریی كرد لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی جامی پادشای ئیسپانیا و گۆڵێكی تۆماركرد.

ئینزۆ لە هاوینی 2017 چووە ڕیزەكانی دیبۆرتیڤۆ ئالاڤێس، و دواتر لە یانەكانی لۆزانی سویسری و ماخاداوندای ئیسپانی، و دیسپۆرتیڤۆ ئەڤێشی پورتوگالی، و ئەلمێرای ئیسپانی یاریی كرد.