سەردێر

كارەبای نیشتمانی زیادكرا

خەڵك-
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە 51 مێگاوات كارەبا بە تۆڕی نیشتمانی كارەبا زیاد كرا.

وەزارەتی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وێستگەی كارەبای تاسڵوجە بە توانای بەرهەمهێنانی 51 مێگاوات كارەبا بەگەڕخرا.

ڕاشیگەیاندووە، پڕۆژەی بەگەڕ خستنی وێستگەكە دوای ماوەیەك لە وەستانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای سەرمەشق جێبەجێ كراوە.

May be an image of outdoorsMay be an image of 10 people and people standing