سەردێر

ئەو خواردنانەی ئەدرێ بە منداڵ بەپێی تەمـەن

خەڵك-

پزیشكێكی پسپۆڕی منداڵان جۆرەكانی خواردنی منداڵان بەپێی تەمەن بڵاودەكاتەوە و جەختدەكاتەوە، كە ئەوە یاسای بیركاری نییە.

د. ئـاکۆ کـریـم جەلال، پزیشکی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان نووسیویەتی، ئەو خواردنانەی سەوزەیە ئەبێ بکوڵێ ئینجا بهارێ، ئەوەی میوەیە ئەبێ تێکەڵی شورباکەی بکەیت دووای ئەوەی بە جوانی پاک دەکرێنەوە و گوشت و مریشکیش دەبێت ورد ورد بکرێت و تێکەڵی شۆربا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بە پێی هەندێ سەرچاوەی تر پێدانی ئەم خواردنانە بە پێی تەمەن جیاوازێکی کەمی هەیە. ئیتر ئەمە یاسای بریکاری نییە مەرج بێت بەپێی ئەو تەمەنانە خواردنەکان بدەیت بە منداڵ، بەڵام بە گشتی وا تەندروسترە بە پێی ئەو خشتەیە بدرێت.

خشتەی پێدانی خواردن بەپێی تەمەن:

٤ مانگ بۆ ٦ مانـــــــگ :
١. شۆربای برنجی هاڕاو ، ٢. هەرمێ ، ٣. گێزەر، ٤. مۆز ، ٥. ئەڤۆگادۆ، ٦.پەتاتە، ٧. سێو

٦ مانگ بۆ ۸ مانـــــــگ :
ئەو خواردنانە ٤ بۆ ٦ مانگی لەگەڵ ئەم خواردنانەی بۆ زیاد دەکەیت :
١. قۆخ، ٢. ترێ، ٣. ماست ، ٤. هەنجیر، ٥. قەیسی، ٦. کولەگە، ٧. بیبەری شیرین، ٨. فاسوڵیای تەر، ٩. قارچک، ١٠. پیاز ، ١١. سیر , ١٢ . مریشک، ١٣. گۆشتی قەل. ١٤. سریلاک

۸ مانگ بۆ ١٢ مانــــگ:
ئەو خواردنانەی پێشتر لەگەڵ ئەم خواردنانەی بۆ زیاد دەکەیت:
۱. بروکلی، ۲. قەرنابیت، ۳. باینجان، ٤. شێلم ، ۵. خەیار ، ٦. خاس، ۷. بامێ، ۸. سپیناخ، ۹. تەماتە، ۱٠. نیسک، ۱۱. شوتی، ۱۲. کاڵەک، ۱۳. ئەنەناس، ۱٤. کێوی ،۱۵. گریپ فروت، ۱٦. پەنیر، ۱۷. زەردێنەی هێلکە, ١٨. پرتەقاڵ, ١٩. گۆشتی سوور ، ٢٠.ماسی، ٢١. نۆک، ٢٢. فاسۆڵیا ٢٣. ماش