سەردێر

کارەبای سلێمانی: کارەبای بەردەوام بۆ تونێلی پێشرەو دابین دەکەین

خەڵک-

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بە بڕی نزیکەی ٥٣١ ملیۆن دینار کارەبای بەردەوام بۆ تونێلی پێشڕەو دابیندەکەن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی و بەبڕی ٥٣١ ملیۆن و ٧٢٢ هەزار دینار، هێڵی کارەبای (11kv) بۆ تونێڵی پێشڕەو لە چیای ئەزمڕ دابین دەکرێت و پرۆژەکە لە لایەن کۆمپانیای (پەڕژاڵ) جێبەجێ دەکرێت.

 





هەلبژاردە

گرنگترینەکان