سەردێر

پەروەردەی ناوەندی هەولێر: بەهۆی هەڵەی تەکنیکی، حەوت قوتابی پرسیاریان بۆ چاپنەکرابوو

خەڵک-

پەروەردەی ناوەندی هەولێر لەبارەى درەنگ گەیشتنی پرسیار بە هۆڵی تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانەی گەردوون روونکردنەوە دەدات و دەڵێت:”بەهۆی هەڵەی تەکنیکی، حەوت قوتابی پرسیاریان بۆ چاپنەکرابوو.”

ئەمڕۆ دووشەممە خوێندکارێک ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە و باس لە درەنگ گەیشتنی پرسیار دەکات لە تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی بابەتی بیرکاری لە هۆلی قوتابخانەی ( گەردوون ).

پەروەردەی ناوەندی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” بە پێویستی دەزانین ئەوە روونبکەینەوە کە لە لیژنەی باڵای ئەزموونەکان ٧ قوتابی پرسیاریان بۆ چاپ نەکرابوو لەئەنجامی هەڵەی تەکنیکی، هەموو پرسیارێک لەزگە و تیپی تایبەتی پێوەیە، دوای ئەوەی سەرپەرشتیاری ئەو هۆڵە ئاگاداری کردینەوە کە ئەوان رێنماییان لایە کە لیژنەی باڵای ئەزموونەکان پێیان وتون چۆن کاربکەن لەو حاڵەتانەدا، بەشێوەیەک ئەگەر قوتابی دیکە نەهاتبوو بۆ تاقیکردنەوە ، دەتوانرێت پرسیاری قوتابییەکی نەهاتووی پێبدرێت، ناوی تۆمار بکرێت و پاش تاقیکردنەوەکان بنێردرێت بۆ لیژنەی لقی ئەزموونەکانی پەروەردە. لەو هۆڵەش ١٨ قوتابی نەهاتوو هەبووە بۆ ئەو تاقیکردنەوەیە، بۆیە کێشەکە زوو چارەسەرکرا.

پەروەردەی ناوەندی هەولێر داوا لە خوێندکاران دەکات و دەڵێت:” داواکارین لەحاڵەتی لەم جۆرە پەلە نەکەن چونکە بابەتەکە رێنمایی هەیە بە ڕەزامەندی بەرێوەبەری پەروەردە چارەسەر دەبێت و کاتی تەواوی خۆشی پێدەدرێت”.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان