خەڵک-
وەک پابەند بوون بە بەڵێنی دادگای فیدڕاڵی سێ كۆمپانیای نەوتی نێودەوڵەتی بەڵێنیان داوە پڕۆژەی نوێ لە هەرێمی كوردستان پێشکەش نەکەن.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە،”کۆمپانیاکانی شلەمبێرگ و هالیبێرتۆن و بیگەرهیوز پشتڕاستیان کردووەتەوە کە پڕۆژەی نوێ لە هەرێمی کوردستان پێشکەش ناکەن وەک پابەندبوون بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و ڕێنماییەکانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی کە لە وەزارەتی نەوت پێکهێنراوە”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێستا ئەو کۆمپانیایانە سەرقاڵی پرۆسەی تەسفیەکردن و داخستنی تەندەرین و پاکتاوکردنی کۆتا هەژماریان و داخستنی گرێبەست و مامەڵەکانیانن لەگەڵ هەرێمی کوردستان”.