خەڵک-
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوک رایگەیاند، ١٧ چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە كه ئاماده‌كارییان كردبوو بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستیی.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك بڵاویکردووەتەوە، هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق له‌پێناو رێگرییكردن له هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش، ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر گونده‌واره‌كانی باشووری شاره‌كه ئه‌نجامداوه، لە ئەنجامدا ١٧ چەکداری داعش دەستگیرکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەهەڵمەتەکەدا حه‌وت حه‌شارگه و ٥٩ بۆمبی ده‌ستكردی تیرۆرستان، له‌ناوبراون و ٥٥ گوللـە هاوه‌ن، هه‌شت كاتیۆشا و پێداویستیی رۆژانه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.