سەردێر

خەمڵاندن بۆ تێچووی ئاوەدانكردنەوەی ئۆكراینا دەكرێت

خەڵك-
دینیس شمیگال سەرۆك وەزیرانی ئۆكراینا ڕایدەگەیەنێت، تێچووی پلانی ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەی بە 750 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، جەختیش لەسەر پێویستی بەكارهێنانی پارە بلۆككراوەكانی ڕوسیا دەكاتەوە بۆ پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەكە.

شمیگال لە پەیامێكی ڤیدیۆیی و لە كۆنگرەی نێودەوڵەتی لەبارەی ئاوەدانكردنەوەی ئۆكراینا ڕایگەیاند:”دەبێت كێ‌ باجی پلانی ئاوەدانكردنەوە بدات كە بە 750 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت؟ لەوبڕوایەداین سەرچاوەی سەرەكییەكەی دەبێت پارە بلۆككراوەكانی ڕوسیا بێت”.

شمیگال لەبارەی ڕەسیدی دارایی ڕوسیاش لە وڵاتانی دەڵێت:”هەندێك لە وڵاتان دەستییان بەسەر ئەو پارانەدا گرتووە”.

بە وتەی سەرۆك وەزیرانی ئۆكراینا:”سەرچاوەكانی تری بوژاندنەوە، لەڕێی كۆمەك و قەرزی ڕێكخراوە داراییە نێودەوڵەتییەكان و وڵاتە هاوبەشەكان و وەبەرهێنانەوە دەبێت، وێڕای بودجەی دەوڵەت”.