سەردێر

ئاماری شەش مانگی پێشێلكارییەكان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بڵاوكرایەوە

خەڵك –
لیژنەی داكۆكی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنووسان لە كوردستان راپۆرتی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2022 رادەگەیەنێت، كە لەو ماوەیەدا 22 حاڵەت بەرامبەر 62 رۆژنامەنووس كراوە.

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تەمموزی 2022 لە شاری هەولێر لە پرێس كۆنفراسێكدا بەئامادەبوونی دەزگاكانی راگەیاندن لیژنەی داكۆكی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنووسان لە كوردستان راپۆرتی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2022 راگەیاند، كە لە رێكەوتی 1/1/2022 تا 30/6/2022 تۆمار كراون.

هاوكات جۆرەكانی پێشێلكارییەكانی لە لایەن د. نەزاكەت حوسێن، سەرۆكی لیژنەی داكۆكی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنووسان لە كوردستان خوێندرایەوە، كەلەو ماوەیەدا 22 حاڵەت بەرامبەر 62 رۆژنامەنووس كراوە.

جۆرەكانی پێشێلكاری:
دەستگیركردن 2 كەیس، 10 رۆژنامەنووس دەستگیركراون.
رێگەنەدان بە رووماڵ و جیاكاری لەگەڵ كەناڵەكان 8 كەیس، جیاكاری بەرامبەر بە 20 رۆژنامەنووس كراوە و رێگەی لێگیراوە.
شكاندنی كەلوپەلی رۆژنامەڤانی و دەست بەسەردا گرتنی 3 كەیس بووە بەرامبەر بە 9 رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە
هێرش و سووكایەتی 4 كەیس بەرامبەر بە 8 رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە.
هەڕەشە یەك كەیس بووە بەرامبەر بە 2 رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە.
دەركردن لە كار 2 كەیس بووە، 11 رۆژنامەنووس لەكاردەكراون.
داخستنی نووسینگە و كەناڵ یەك كەیس بووە بەرامبەر یەك دەزگەی رۆژنامەڤانی.
هێرشكردنە سەر كەناڵ و راگرتنی كەناڵ یەك كەیس بووە بەرامبەر بە 2 دەزگەی رۆژنامەڤانی.
پێشێلكارییەكان بەپێی پارێزگاكان:
هەولێر 9 كەیس
سلێمانی 5 كەیس
دهۆك 3 كەیس
كەركووك 3 كەیس
رۆژئاوای كوردستان 1 كەیس
پێشێلكارییەكان بەپێی رەگەز:
58 لەو رۆژنامەنووسانەی پێشێلكاریان بەرامبەر كراوە لە رەگەزی نێرن، چواریان لە رەگەزی مێن
ژمارەی سكاڵاكان:
3 سكاڵا تۆماركراوە





هەلبژاردە

گرنگترینەکان