سەردێر

هەپەگە؛ ئەفسەرێكی پلە باڵا و 8 سەربازی سوپای توركیا كوژران

خەڵك –
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، لە ئەنجامی چالاكی تیمە گەڕۆكەكانیان، كە بە گیانی فیداییەوە شەڕ دەكەن لە چالاكییەكدا لە هەرێمی زاپ ئەفسەرێكی پلە باڵا و 8 سەربازی سوپای توركیا كوژران .

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویكردەوە، سوپای توركیا ٢١ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی، ١٠ جار بە فڕۆكەی شەڕ و ١٧ جاریش بە هەلیكۆپتەر بە دەیان جاریش بە كاتیوشا گۆڕەپانەكانی بەرخودانیان بۆردومان كردووە.

زانیاری لەسەر شەڕ و چالاكییەكان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
٣٠ی حوزەیران كاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی كوڕەژارۆ بە چەكی قورس لە داگیركەران درا.

٣ی تەمموز كاتژمێر ١١:٢٠ و ١٧:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی كاركەر، داگیركەران ویستیان سێنسۆری گەڕۆك جێگیر بكەن. بە چەكی كەسی و نارنجۆك لە داگیركەران درا. داگیركەران كە گورزیان بەركەوت ناچاربوون بكشێنەوە.

٣ی تەمموز كاتژمێر ٠٩:٢٠ و ١٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی كۆكەڕێ بە سابوتاژ و چەكی كەسی لە داگیركەران درا.

٤ی تەمموز كاتژمێر ٠٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ بە نیشانشكێن ٢ داگیركەر سزادران.

٤ی تەمموز سەرلەبەیانی سوپای توركی داگیركەر بە چاودێری فڕۆكەی سیخوڕی هەوڵ دەدات كە كاروانێكی ئۆتۆمبێلی زریپۆش و تانك لە سنووری باكوری كوردستانەوە بگوازێتەوە بۆ گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی ساڤاش مەرعەشی جەنگی خابوردا:

٣ی تەمموز كاتژمێر ٠٧:٣٠ و ١١: ٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، تیمە گەڕۆكەكانی یەژەئاستارمان ٢ جار بە نیشانشكێن لە داگیركەرانیاندا. لە ئەنجامدا ٢ داگیركەر سزادران.

٣ی تەمموز كاتژمێر ١١:١٥ لە هێزەكانی داگیركەر درا كە دەیانویست بە تەقەمەنی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بۆردومان بكەن. ئەو داگیركەرانەی گورزیان بەركەوت ناچاربوون تائاستێك بكشێنەوە. كاتژمێر ١٣:٤٠ بە سەركێشی كۆنترایەك كە بە كوردی قسەی دەكرد داگیركەران ویستیان جارێكی تر پێشڕەوی بكەن. لە دژی ئەو داگیركەرانە بە سابوتاژ چالاكی ئەنجامدرا و ٣ داگیركەر سزادران.
٣ی تەمموز كاتژمێر ٢٤:٠٠ و ٤ی تەمموز كاتژمێر ٠٦:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی ششاخی جودی بە نیشانشكێن لە داگیركەران درا. لە ئەنجامدا ٢ داگیركەر كە یەكیان ئەفسەری باڵابوو سزادران.
٤ی تەمموز كاتژمێر ٠٦:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاری بە چەكی قورس لە داگیركەراندرا.
هێرشەكانی توركی داگیركەر بە چەكیی كیمیایی و تەقەمەنی:
٣ی تەمموز لە گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی جودی، ئەشكەوتی برینداران، كاركەر و كۆكەڕێ داگیركەران ٢١ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانیان ئەنجامدا. هەندێك لەو كیمیاییانەی بەكارهێنران بە رەنگی سپی بوون.
هێرشەكانی توركی داگیركەر بە كاتیوشا، هەلیكۆپتەری هێرشبەر و فڕۆكەی شەڕ:
٣ی تەمموز گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی، ئەشكەوتی برینداران و وەرخەلێ لەلایەن قەرەقۆڵەكانی سەر سنوورەوە بە كاتیوشا، هاوەن و چەكی دیكە بە قورسی بە دەیان جار بۆردومان كران.
٣ی تەمموز گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی هەكاری، شاخی جودی و كوڕەژارۆ ١٧ جار بە هەلیكۆپتەر بۆردومان كران.
٣ی تەمموز گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی ئامێدی، وەرخەلێ، ساجا و چەمچۆ ١٠ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران”.