سەردێر

ئێران، خۆڵبارین ژیان ڕادەگرێت

خەڵك-
دەسەڵاتدارانی ئێران، داخستنی ئیدارە حكومییەكان و خوێندنگەكان لە هەردوو پارێزگای تاران و ئەلبورز ڕادەگەیەنن بەهۆی پیسبوونی ژینگە لە ئەنجامی شەپۆلەكانی خۆڵبارین كە بەشێك لە وڵاتەكەی گرتۆتەوە.

ئاژانسی (ئێرنا)ی ئێرانی بڵاویكردەوە”لیژنەی باری نائاسایی پیسبوونی هەوا لە پارێزگای تاران فەرمانی بە داخستنی هەموو نوسینگە ئیداریەكان و سەنتەرەكانی فێركاریی گشتی كردووە، بەهۆی چڕبوونەوەی تەوژمەكانی خۆڵبارین.

شەپۆلی خۆڵبارین پایتەختی ئێرانی داپۆشیوە كە ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە هەشتا ملیۆن كەس دەبێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا پارێزگای ئەلبورز داخستنی نوسینگەكان و بانكەكان و سەنتەرە زانستی و فێركارییەكانی بەهۆی چڕبوونەوەی تەوژمی خۆڵبارین ڕاگەیاند، ئەمەش لەلایەن تەلەفیزیۆنی فەرمی وڵاتەكەوە ئاماژەی پێكرا.

بە هەمان شێوە دەسەڵاتی دادوەریی لە ئێران، داخستنی دەزگا دادوەرییەكانی لەو دوو پارێزگایە ڕاگەیاند.