سەردێر

حەیدەر عەبادی مەرجی بەشداریكردنیان لە حكومەتی داهاتوو ئاشكرادەكات

خەڵك –
سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر ڕایدەگەیەنێت، دابەشبوونی سیاسی و ئالنگارییە سیاسی و ئابووری و سەروەرییەكان، پێویستی بە هاوكێشەیەكی حوكمرانی میانرە و هەیە، دەشڵێت ،”ئەگەر حكومەتی داهاتوو چاكسازی ئابووری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و رەخساندنی هەلی كاری نەبێت بەشداری ناكەین”.

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر لە تویتێكدا ڕایگەیاند، دابەشبوونی سیاسی و ئالنگارییە سیاسی و ئابووری و سەروەرییەكان، پێویستی بە هاوكێشەیەكی حوكمرانی میانرەو هەیە، بتوانێت قەیرانەكان كۆتایی پێبهێنێت و جێگای رەزامەندی و پەسەندكردن بێت.

ڕاشیگەیاندووە، حكومەتێكی نیشتمانی بە توانا و لێهاتوو بۆ قۆناغێكی دیاریكراو بۆ چاكسازی ئابووری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و رەخساندنی هەلی كار پێویستە، ئەگەر وانە بێت ئێمە لەگەڵی نابین و هەرگیز نابینە بەشێك لەو حكومەتە، چونكە قەیرانەكان ئاڵۆزتر دەكات و بەرەو نادیار دەمانبات.